Hüseyin Burak Demirer
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و پیرۆ بۆ قۆناغی نیوەی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١ سەرکەوتن.
لە میانی یارییەکانی کۆپا ئهمێریكادا کە بۆ جاری ٤٧ههمینه لەلایەن ئەنجوومەنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور رێکدەخرێت، ئەو چوار یانەیە دیاریدەکرێن کە لە نیوەی پێش کۆتایی جامەکەدا کێبڕکێ دەکەن.
لەم نێوەندەشدا، یاری نێوان بەڕازیل و شیللی، به سهركهوتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی ١-٠ كۆتاییهات.
لەلایەکی دیکەشەوە هەڵبژاردەی پیرۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای بووەوە و کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ بە یەکسانی کۆتاییهات.
دواتر لەڕێگهی لێدانی سزاوه، هەڵبژاردەی پیرۆ توانی بە ئەنجامی ٤-٣ یارییەکە بباتەوە.
بڕیاریشە سبەی کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەو بە کاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ببێتەوە.
هەروەها کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیان یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئێکوادۆر بەرێوەدەچێت.