Yunus Kaymaz
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە یاری تاکە کەسیی پیاواندا لە وەرزی سێیەمی تێنسی گراند سلام ويمبڵدۆندا، رۆجێر فیدرێر، دانی میدڤیدیڤ و ئەلێکساندەر زڤیریڤ و لە یاری تاکە کەسیی خانمانیشدا، ئاشلی بارتی گەیشتنە خولی چوارەم.
لە یاری تاکە کەسیی پیاواندا یاریزانی سویسری، رۆجێر فیدرێر رووبەڕووی یاریزانی بەریتانی، کامیرۆن نۆری بووە و رۆجێر فیدرێر بە ئەنجامی ٦-٤، ٦-٤، ٥-٧ و ٦-٤ و بە جیاوازی ٣-١ سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
یاریزانی رووسی، دانی میدڤیدیڤ رووبەڕووی یاریزانی کرواتی، مارین کیلیک بوویەوە و بە جیاوازی ٣-٢ خاڵ سەرکەوت بەسەریدا.
هەروەها یاریزانی ئەڵمانی، ئەلێکساندەر زڤیریڤ رووبەڕووی یاریزانی ئەمریکی، تایلۆر فریتز بوویەوە و بە ئەنجامی ٦-٧، ٦-٤، ٦-٣ و ٧-٧ سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
لە یاری تاکە کەسیی خانمانیشدا، یاریزانی ئوسترالی، ئاشلی بارتی رووبەڕووی یاریزانی چیکی، کاترینا سینیاکۆڤا بوویەوە و بە ئەنجامی ٦-٣ و بە جیاوازی ٢-٠ یارییەکەی لێبردەوە.
یاریزانانی ويمبڵدۆن ئەمڕۆ پشوو دەبن، بەپێی نەریتی خولەکان یارییەکان دوو هەفتە دەخایەنن و ئەمڕۆ یەکشەممە کە بە ''میدڵ سەندەی'' ناسراوە یاری تیادا ناکرێت.
یارییەکانی خولی چوارەم لە سبەی دووشەممەوە دەست پێ دەکات.