ھەولێر – AA
لە دوایین یاری قۆناغی ١٦ی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ لە قەتەر، ھەڵبژاردەی پورتوگال بە ئەنجامێکی گەورە (٦-١) لە ھەڵبژاردەی سویسرای بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو، دوایین یاریی قۆناغی ١٦ی جامی جیھانیی لەنێوان ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی سویسرا لە یاریگای "لوسیل" ئەنجامدرا.
لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی ھەڵبژاردەی پورتوگال بەھێز دەرکەوتن دوای چەندین ھێرش بۆسەر گۆڵی ھەڵبژاردەی سویسرا، ھەریەک لە یاریزانان جونکالۆ رامۆس و کێلێپر لاڤیران پێپێ لە خولەکەکانی ١٧ و ٣٥ دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ھەڵبژاردکەیان پێشخست.
گێمی یەکەمی یارییەکەیش بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی پورتوگال کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی پورتوگال بەھێزتر دەرکەوتن و یاریزان جونکالۆ رامۆس توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات لە خولەکەکانی ٥١ و ٦٧، هەروەها رافائێل جۆریرۆ، رافائێل لیاو لە خولەکەکانی ٥٥ و ٩٠ دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
تاکە گۆڵی ھەڵبژاردەی سویسرا لە خولەکی ٥٨دا، لەلایەن یاریزان مانوێل ئاکانجی تۆمارکرا.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٦-١ لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی پورتوگال کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامەیش ھەڵبژاردەی پورتوگال خۆی گەیاندە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتییەکە و ھەڵبژاردەی سویسرایش ماڵئاوایی کرد.
ھەڵبژاردەی پورتوگال لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە ١٠ی ئەم مانگە بەرەوڕووی ھەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە لە یاریگای "سومامە".