Zana Natık Kerem
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
دۆحە ــ AA
قەتەر رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی بەحرێن لە 25ی ئەم مانگەدا، كایەی ئاسمانی قەتەریان بەزاندووە.
ئاژانسی هەواڵیی قەتەر (QNA) بڵاوی كردەوە، نوێنەری هەمیشەیی قەتەر لە نەتەوە یەكگرتووەكان، شێخە عەلیا ئەحمەد بن سەیف ئالسانی لە پەیامێكدا كە ئاراستەی هەر یەك لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و سەرۆكی خولی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كاریێڵ ڤان ئۆستریم-ی كردووە رایگەیاندووە كە بەزاندنی كایەی ئاسمانی قەتەر لە لایەن بەحرێنەوە، پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەمە جاری دووەمە کە قەتەر بەحرێن بە بەزاندنی كایە ئاسمانیییەکەی تۆمەتبار دەكات.
لە 28ی مانگی شوباتی رابردوو، قەتەر بە هۆی بەزاندنی كایە ئاسمانییەکەی سكاڵای دژ بە بەحرێن لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆمەتبار كردبوو.
لە پەیامەكەی شێخە عەلیا ئەحمەد بن سەیف ئالسانی-دا هاتووە كە پێشێلكردنی سەروەری قەتەر، دەبێتە مایەی زیادبوونی گرژییەكان لە ناوچەكە.
لە پەیامەكەدا، قەتەر داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە بە پێی پەیماننامەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی دانانی سنوورێك بۆ پێشێلكارییەكانی بەحرێن بگرێتەبەر و ئاماژە بەوەشدراوە كە قەتەر بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی دان بەخۆداگرتن لە بەرامبەر ئەو كردە ناڕەوایانە كە رووبەڕووی دەبێتەوە.
لە پەیامەكەدا، قەتەر بە توندی ئیدانەی پێشێلكردنی سەرەوی وڵاتەكەی كردووە و جەختی كردووەتەوە كە مافی ئەوەی هەیە وەڵامی پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەی بداتەوە، هەروەها بەرگری لە سنوور، كایەی ئاسمانی، دەریایی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بكات.
ئەم سكاڵاییەی قەتەر دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ سێشەممە، بەحرێن سكاڵاییەكی دژ بە قەتەر لە رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆكەوانی مەدەنی تۆمار كردبوو و تیادا قەتەری بەوە تۆمەتبار كردبوو كە هێڵی فڕۆكەوانی مەدەنی لە ناوچەكە رووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.