ئەنقەرە- AA
سبه‌ینێ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ کە بڕیارە لە قەتەڕ ئەنجامبدرێت، دەستپێدەکات.
بڕیارە هەڵبژاردهكانی ئەورووپا لە سێ هەفتەی سەرەتای پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیدا بێ وەستان یاری بکەن. سبەی و دووسبەی هەفتەی یەکەمی پاڵاوتنه‌كان، ٢٧- ٢٨ی ئادار هەفتەی دووەم و ٣٠- ٣١ی ئادار هەفتەی سێیەمی پاڵاوتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
لە یەکەم رۆژی پاڵاوتنه‌كاندا، ١٢ یاریی لە گرووپەکانی G ،E ،D ،A و Hدا ئەنجامدەدرێن.
لەم چوارچێوەیەشدا سبەی، لەمیانی یارییه‌كانی گرووپی Gدا كه هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی تورکیا، هۆڵەندا، نەرویج، مۆنتینیگرۆ، لیتوانیا و جەبەل تاریق له خۆده‌گرێت، هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه.
لە کۆی ٥٥ هەڵبژاردەی وڵاتانی ئەورووپا، دوای پاڵاوتنه‌كان ١٣ هەڵبژاردە دەتوانن بەشداری لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢دا بکەن.