Serdar Bıtmez,Gülşen Topçu
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
دۆحه - AA
له رێوڕه‌سمێكدا لە دۆحەی پایتەختی قه‌ته‌ر، كاتژمێری ژماردنی بەرەو ژێر بۆ مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد.
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، بە هاریكاری یه‌كێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA) و لیژنەی باڵای پرۆژە و کەلەپوور لە قەتەر له رێوڕه‌سمێكدا کاتژمێری ژماردنی بەرەو ژێر بۆ جامی جیهانی له شاری كه‌نارده‌ریای دۆحه کرایەوە.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپادی قه‌ته‌ر، شێخ جوعان بن حەمەد بن خه‌لیفه ئال سانی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA)، جیانی ئینفانتینۆ به‌شدارییان كرد.
له راگه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنەی باڵای پرۆژە و کەلەپووری قەتەره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسه له پرۆژه‌كانی ژێرخانی جامی جیهانی، باس له‌وه كراوه كه کارهكانی هه‌شت یاریگا تەواو بووە کە یارییەکانی جامی عەرەب ٢٠٢١ی تیایدا ئەنجام دەدرێت.
راگەیەندراوەکە دوای كاره‌كانی كۆتایی یاریگای لوسیل هات کە گەورەترین یاریگای جامەکەیه و دوایین یارییه‌كانی تیادا ده‌كرێت و توانای له‌خۆگرتنی ٨٠ هەزار کەسی هه‌یه.
له كاتێكدا قەتەر حەوت یاریگای نوێی بە تایبەتی بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ دروست کردووه، هاوکات په‌ره‌ی داوه به یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە.
جامی عەرەب ٢٠٢١ کە لەلایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت و ١٦ وڵاتی عەرەبی له كیشوه‌ری ئاسیا و ئەفریقا به‌شداری ده‌كه‌ن لە ٣٠ی تشرینی دووەم - ١٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
هاوكات قه‌ته‌ر ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی له ٢١ی تشرینی دووه‌م-١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢دا.