Zana Natık Kerem
15 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ لە قەتەر، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی مەغریبی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
کاتژمێر ٢٢:٠٠ شەوی رابردوو بە کاتی ھەولێر لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانیی، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی مەغریب لە یاریگای "ئەلبەیت" رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکەدا و لە خولەکی پێنجدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، تیۆ ھێرناندێز یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.
گێمی یەکەمی یارییەکەیش بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکان کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، لە کاتێکدایە یاریزانانی ھەڵبژاردەی مەغریب ھەوڵیان دەدا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا،رانداڵ کۆلۆ موانی لە خولەکی ٧٩دا، گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکان کۆتایی ھات.
%2FAA-29740927.jpg)
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە ھەڵبژاردەی مەغریب و ھەڵبژاردەی کرواتیا لە یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە" بۆ بەدەست ھێنانی پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
رۆژی ١٨ی ئەم مانگە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگای "لوسیل" لە نێوان ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا ئەنجام دەدەرێت.
