ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ قەتەر ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی کرواتیا رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانیی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی کرواتیا لە یاریگای "لوسیل" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ھاوکات سبەی کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی مەغریب لە یاریگای "ئەل بەیت" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردنەکان شەڕی گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانتییەکە دەکەن، بەتایبەتیش ھەڵبژاردەکانی ئەرجنتین و فەڕەنسا کە پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ قەتەر.
