زاگرێب - AA
سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بۆ یاریی كۆتایی جامی جیهانیی 2018 ی رووسیا دوای بردنه‌وه‌ی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، له‌سه‌رتاسه‌ری كرواتیادا به‌جۆشوخرۆش و ئاهه‌نگ گێڕان پێشوازیی لێكرا.
یارییه‌كه له یاریگای لوژنیكی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو و دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، هانده‌رانی كرواتیا ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كرد.
زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتیی كرواتی كه له مه‌یدانی بان ژیلاسیك له زاگرێبی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆبووبوونه‌وه، به‌ئاڵای وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌ستیان بهئاههنگگێڕان كرد.
له‌پاڵ پایته‌ختدا، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا بۆ یاریی كۆتایی جامی جیهانی، ئاهه‌نگگێڕان بەڕێوەچوو.
كرواتیا كه له جامی جیهانیی 1998دا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌یاریی كۆتاییی جامی جهیانیی 2018 ی رووسیادا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته‌وه.