دۆحه-AA
کرواتیا لەو یاری دیارییكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌می مۆندیالی ٢٠٢٢دا، دوای ئه‌وه‌ی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مەغریبی بردەوە، پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی بهدههستهێنا.
لەمیانی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە قەتەر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەڵبژاردەی کرواتیا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. مەغریب کە ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالدا پێشكه‌شكرد پلەی چوارەمی برده‌وه و سەرکەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.
لە خولەکی ٧دا هەڵبژاردەی کرواتیا پێشکەوتنی بەدەستهێنا. لە لێدانێكی ئازاد‌دا مایه‌ر تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه ناوچه‌ی سزا و پێریسیچ تۆپەکەی نارده ده‌ورووبه‌ری خاڵی لێدانی بۆ سزا. گڤاردیۆل به‌سه‌ر توانی تۆپه‌كه بخاته گۆڵی مه‌غریبه‌وه و ئه‌نجامه‌كه بكاته ١-٠.
لە خولەکی ٩دا مەغریب ئه‌نجامه‌كه‌ی یەکسانكردهوه. له لێدانی ئازاد‌دا كه زیێچ لە دەرەوەی ناوچەی سزاوه لێیدا، داری به سه‌ر تۆپەکەی نارده نێو تۆڕی گۆڵه‌كه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ١-١.
کرواتیا گۆڵی دووەمی لە خولەکی ٤٢دا تۆماركرد. دوای پاسێكی كورتی لیڤایا، ئۆریسیج تۆپه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی گۆڵ كرد و ئه‌نجامه‌كه بووه ٢-١.
گێمی یەکەمی یارییەکە كۆتاییهات به پێشكه‌وتنی كرواتیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
لە خولەکی ٧٥دا مەغریب لە تۆماركردنی گۆڵ نزیک بووەوە. به‌ڵام گڤاردیۆلی گۆڵپارێز رێگەی نه‌دا گۆڵ تۆماربكرێت.
لەو به‌شه‌ی یارییه‌كه‌دا كه مابوو، هیچ یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كان نەیانتوانی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆیان ره‌خسا بیكه‌ن به گۆڵ و کرواتیا بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی بردەوە.
کرواتیا پله‌ی سێیه‌می جامی جیهانیی ٢٠٢٢ و مەغریب پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.