دۆحە – AA
دوایین یاریی گرووپی شه‌شه‌م له چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان لە میانی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر، لە نێوان بەلجیکا و کرواتیا بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی کرواتیا، بەم ئەنجامە خاڵەکانی بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە و بە دووەمی گرووپەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦.
کرواتیا لە قۆناغی ١٦ رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه كه یه‌كه‌می گرووپی پێنجه‌مه.
هەڵبژاردەی بەلجیکا، بە چوار خاڵ لە سێیەمی گرووپەکە جێگیر بوو و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
یارییەکە کە لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی بە ئامادەبوونی ٤٣ هەزار و ٩٨٤ هاندەر بەڕێوەچوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان و هێرشەکان هیچ لایەنێک نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات.