دۆحە - AA
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوای مۆندیالی ٢٠١٨وە جارێکی دیکە لە قۆناغی گرووپەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەرکرایە دەرەوە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوایین یاریدا لە میانی یارییەکانی گرووپی E ی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، بە ئەنجامی ٤-٢ لە کۆستاریکای بردەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ ٤ خاڵ بەرزکردەوە بەڵام بەهۆی جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئیسپانیا کە هەمان خاڵی هەبوو کەوتە ریزبەندی سێیەمی گرووپەکە و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
ئەڵمانیا لە دەستپێکی یارییەکانی لە جامی جیهانیی قەتەر ٢٠٢٢دا بە دۆڕاندن بە ئەنجامی ٢-١ بە ژاپۆن دەست پێکرد، دواتر لەگەڵ ئیسپانیا بە ئەنجامی ١-١ یەکسانبوو و سەرەڕای ئەوەی دوا یاریشی بە ئەنجامی ٤-٢ لە کۆستاریکا بردەوە بەڵام ئەو ئەنجامە هاوکار نەبوو بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی ١٦ سەربکەوێت.
لە کۆتایی ئەنجامەکاندا هەڵبژاردەی ژاپۆن بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ و ئیسپانیا بە چوار خاڵ وەکو یەکەم و دووەمی گرووپی E سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦ و ئەڵمانیا و کۆستاریکا ماڵئاوایان لە مۆندیال کرد.