Sanela Crnovrsanin,Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
زاگره‌ب - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تاژانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی بابه‌ته گه‌وره‌كان بووه‌ته‌وه و، گوتی: "ئه‌وانه‌ش به رێژه‌ی بەرچاو بریتین له بێكاری، هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و لێشاوی په‌نابه‌ری".
له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیدا بۆ كرواتیا، تاژانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاته، جۆردان جاندرۆكۆڤیج كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له بینای په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا له‌پاڵ باسكردنی هاریكاری نێوان په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی كرواتیا، بابه‌ته‌كانی وه‌ك بارودۆخی ئیستای بالکان، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، قه‌یرانی په‌نابه‌ری و راست به‌كارهێنانی سندووقه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن كرواتیاوه كرا بۆ به‌هێزكردنی ئابووری وڵات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تاژانی، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا لەگەڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کرواتیا، جاندرۆكۆڤیج ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی بابه‌ته گه‌وره‌كان بووه‌ته‌وه و، گوتی: "ئه‌وانه به رێژه‌ی بەرچاو بریتین له بێكاری، هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و لێشاوی په‌نابه‌ری".
تاژانی باسی له‌وه كرد كه كرواتیا له‌م ناوچه ئاڵۆزه‌دا رۆڵی هه‌ستیاری هه‌یه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری.