Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
ستۆكهۆڵم - AA
سه‌رۆكی داواكاری گشتیی سوید تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس، جولیان ئهسهینجی له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسییه‌وه هه‌ڵگرت.
داواكاری گشتی سوید له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه کە سه‌رۆكی داواكاری گشتی، ماریانه نای بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكیی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس ئهسهینجهوه كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامه، رابگرێت.
ئهسهینج له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی ده‌ستدرێژیی سێكسی، له باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا.
له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌دا خۆپیشاندانێكی پشتگیری بۆ ئهسهینج به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا داوایان له دۆناڵد تره‌مپ كرد كه له‌و هه‌فته‌یه‌دا پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباماوه رادهستدهكرا، ئهسهینج ببورێت.
تره‌مپ له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاندبوو كه شه‌یدای ویكیلیكسه.
ویكیلیكس به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كاندیدی دیموكراته‌كان هیلاری كلینتۆن، كاریگه‌ریی له هه‌ڵبژاردنه‌كه كردبوو. تره‌مپ رایگه‌یاندبوو ئهسهینج به‌و هه‌نگاوه، سوودی بۆ دیموكراسی هه‌بووه.