Hasan Esen
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
له‌نده‌ن – AA
دادگایه‌كی به‌ریتانیا داواكارییه‌كی ئه‌مریكا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس، جولیان ئاسانج ره‌تكرده‌وه.
ئاسانگ به‌شداری له‌و دانیشتنه‌دا كرد كه بڕیاره‌كه‌ی تیادا درا له دادگای Old Bailey ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
دادوه‌ر ڤانێسا باراتسهر رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئاسانج هه‌وڵی خۆكوشتن بدات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ده‌خرێته گرتووخانهیهكهوه كه ره‌چاوی رێوشوێنی ئیداری تایبه‌ت ده‌كرێت، به تایبه‌ت به‌هۆی دوژمنایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌واڵگری "دووچاری مه‌ترسییه‌كی جدی ده‌بێته‌وه".
باراتسهر به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی له رێگای ئه‌و شێوازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه باس كراون رێگه له‌وه ده‌گرن ئاسانج له گرتووخانه‌یه‌كی ئاسایشپارێزراوی ئه‌مریكا خۆی بكوژێت و داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئاسانج ره‌ت كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ره‌وشی ده‌روونی ئاسانگ ته‌واو نییه و رادهستكردنهوهیشی هه‌ڵه‌یه.
دوا به دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا لایه‌نگرانی ئاسانج به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵییان به بڕیاره‌كه له به‌رده‌م دادگا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مریكا تانه له بڕیاره‌كه بدات و داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بكات، پارێزه‌رانی ئاسانج له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی بریكاردهرهكهیان به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد بكرێت.