Emre Aytekin
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
پێکوتەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە بە هاریکاریی کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینیکا پهرهیپێداوه و، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا رەزامەندی نیشاندرا لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەربڵاو، لە بەریتانیا دەستکرا بە بەکارهێنانی.
بە پێی هەواڵێکی بی بی سی، یەکەمجار پێکوتەکە لە براین پارکەر-ی تەمەن ٨٢ ساڵان درا کە نەخۆشخانەی ئۆکسفۆرد جەرجڵ چارەسەر وەردەگرێت.
وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، مات هانکۆک، دەستپێکردنی کوتانەکەی بە ''خاڵی وەرچەرخان'' ناوزەند کرد و، باسی لەوە کرد کە پێکوتەکە رێ لە هەوکردن دەگرێت و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی ڤایرۆسەکە.
لە کاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئۆکسفۆرد، لەندەن، ساسکس، لانکشر و وارکشیر راسپێردراون بۆ بەکارهێنانی پێکوتەکەی ئۆکسفۆرد ئەسترازینیکا، بەڵام لە ئێستادا ٥٣٠ هەزار دۆزی پێکوتەکە لەبەردەستدایە.
پێکوتەکە وەک دوو دۆز بەکاردێت، ماوەی نێوان کوتانی دۆزەکان کە ٢١ رۆژ بوو کرایە ١٢ رۆژ بۆ ئەوەی کەسی زیاتر بە یەکەم دۆز بکوترێن.
دەزگای دەرمانی بەریتانیا و دەزگای رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمدا رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی پێکوتەی ئۆکسفۆرد - ئەسترازینیکا.
لە لایەکی دیکەوە، پێکوتەی بایۆنتێک - فایزەر، لە هەشتی کانوونی یەکەمدا لە بەریتانیا دەست بە بەکارهێنانی کرا.