Lejla Biogradlija
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
زاگرێب – AA
هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان له كرواتیا كه وڵاتێكی ئه‌ندامه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكردووه.
سێ ملیۆن و ٦٦٠ هه‌زار و ١٦٥ ده‌نگده‌ری ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان روو له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه كه له شه‌ش هه‌زار و ٥٧٢ بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر له ٣٨ هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ ٤٢٨ شاره‌وانی، ١٢٧ گه‌وره‌شاره‌وانی و ٢١ كانتۆن كاندید كردووه.