Şeyma Uzundere
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٧٧ كه‌س به‌هۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١١ هه‌زار و ١٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٤ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٧٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٠ هەزار و ٢٨٤ کەس.
ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٦٤٨ کەس.