مەدرید - AA
لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی هەفتەی ٣١ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوت بەسەر یانەی خێتافێ-دا.
گۆڵەکانی ریال مەدرید لە خولەکەکانی ٣٨ و ٦٨دا، لەلایەن یاریزانان کاسێمیرۆ و لوکاس ڤازکێز تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧٢ خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی لیستی یانە ئیسپانییەکاندا، تۆمار کرد.
لە بەرامبەریشدا یانەی خێتافێ بۆ ١٣مین جار شکستی هێنا و ژمارەی خاڵەکانی لە ٣٢ خاڵدا و لە ریزبەندی ١٤دا مایەوە.