Ali Ballı,Durmuş Genç
10 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2022
موغڵا – AA
٥٧ه‌مین گه‌ڕی پایسیكلسواری سەرکۆماریی توركیا كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی پایسكیلسواری توركیاوه ئه‌نجام ده‌درێت له شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا ده‌ستی پێ كرد.
قۆناغی ده‌سپێكی ئه‌م گه‌ڕه به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پره‌نسیپه‌كان و پیشه‌یی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بیلال شه‌نتورك و پارێزگاری موغڵا، ئۆرهان تاڤڵی و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی پایسكیلسواری توركیا، ئه‌مین موفتوئۆغڵ، هەروەها ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پڕۆتۆكۆڵ له گۆڕه‌پانی وێستگه‌ی كه‌شتییه‌كانی بۆدروم ده‌ستی پێ كرد.
١٦٧ پایسكیلسوار له ٢٥ تیپ به‌شدارییان له قۆناغی یه‌كه‌می گه‌ڕه‌كه‌دا كرد كه ٢٠٧ كیلۆمه‌تر ده‌بڕن.
پایسكیلسواران له میانی ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌نه كوشئاداسی له پارێزگای ئایدن.
قۆناغی یه‌كه‌م له خاڵی كۆتایی به‌رده‌م به‌نده‌ری كوشئاداسی كۆتایی دێت.