هه‌كاری – AA
سه‌ركه‌وتنی تیپی تۆپی پێی ژنانی هێزی هه‌كاری له خولی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیی ژنانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا كه به‌رله چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌كاری ئه‌نجام درا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه كچه‌كانیش روو له یاریی تۆپی پێ بكه‌ن.
زیاتر له ٣٠ منداڵی كچ كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٢-١٤ ساڵیدایه له‌گه‌ڵ خوێندنی وانه‌كانیدا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن بۆ یاریی تۆپی پێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنینكی مه‌شق و راهێنانه‌كه، جه‌میله تیمور به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "زۆربه‌ی یاریزانه‌كانمان مه‌شق و راهێنان به‌و كچانه ده‌كه‌ن. له نزیكه‌وه گرنگییان پێ ده‌ده‌ن. منداڵه كچه‌كانمان هیوامان پێ ده‌به‌خشن".
زه‌هرا ئۆزده‌میر یه‌كێكه له‌و كچانه كه ده‌یه‌وێت ببێته یاریزان، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رێگای مه‌شق و راهێنانه‌وه زۆر شت له‌سه‌ر وه‌رزشی تۆپی پێ فێربوون.
