Yunus Kaymaz
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە هەفتەی سیانزەیەمی پرێمیەر لیگدا، یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ساوسهامپتۆن-دا، بەدەست هێنا.
لیڤەرپوول لە خولەکەکانی دوو و ٣٢ لە رێگەی دیۆگۆ جۆتا و خولەکی ٣٧دا لە رێگەی تیاگۆ ئالکانتارا و خولەکی ٥٢دا لە رێگەی ڤیرگیل ڤان دیک-ەوە، گۆڵەکانی تۆمارکرد.
بەو سەرکەوتنە لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٢٨ خاڵ و ساوسهامپتۆن خاڵەکانی لە ١٤دا مایەوە.