Mutlu Demirtaştan
22 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (٣-٣) لەگەڵ ساوسهامپتۆن یەکسان بوو.
لە یەکەم یاریی هەفتەی ٣٢ی خولەکەدا، ئارسناڵی پێشەنگ لە یاریگای ئیمارات میوانداریی ساوسهامپتۆنی کرد.
ساوسهامپتۆن سەرەتا بە دوو گۆڵ پێشکەوتنی بەدەست هێنا. خۆشی یاریزانان زۆری نەخایاند تیپی خاوەن یاریگا لە خولەکی٢٠دا گۆڵی یەکەمی لەرێگەی یاریزان گابرێل مارتینێل تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات. لە خولەکی ٦٦دا یاریزان دوجێ کالێتا-کار ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی ساوسهامپتۆن گۆڕی بۆ ٣-١.
ئارسناڵ لە دوا خولەکەکانی نیوەی دووەمدا توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ ٣-٣ یەکسان بکاتەوە دوای ئەوەی لە خولەکەکانی ٨٨ و ٩٠دا لە رێگەی یاریزانان مارتن ئۆدیگارد و بوکایۆ ساکا دوو گۆڵی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش ئارسناڵ کە سێ یارییە لەسەر یەک بە یەکسانبوون یاریگا بەجێدەهێڵێت، دوای رازیبوونی بە تاکە خاڵی یارییەکە کۆی گشتیی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٧٥ خاڵ.
ساوسهامپتۆنیش کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٢٤ خاڵ.