ئەنقەرە - AA
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، گرێبەستی لەگەڵ کۆدی گاکپۆ واژوو کرد کە یاریزانی یانەی ئایندھۆڤن-ی هۆڵەندییە.
بەپێی راگەیەندراوێکی یانەی ئایندھۆڤن، لایەنەکان رێککەوتوون لەبارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری نەدراوە سەبارەت بە کرێی گواستنەوەی کۆدی گاکپۆ، بەڵام راگەیاندنەکانی بەریتانیا و هۆڵەندا بڵاویانکردووەتەوە کە ئەو بڕە پارەیە لەنێوان ٤٥-٥٠ ملیۆن یورۆیە.
کۆدی گاکپۆ لەم وەرزەدا نۆ گۆڵی لە ١٤ یاریدا تۆمارکردووە، هەروەها بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بۆ هۆڵەندا لە مۆندیالی قەتەردا، هەڵبژاردەکەی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.