ئیستانبوڵ- AA
سبەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ئاینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی دەبێتەوە و هەردوو یانە بۆ بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەورووپا، کێبڕکێ دەکەن.
یارییەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ (بەکاتی هەولێر) لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند ئەنجام دەدرێت و ناوبژیوانی ئینگلیزیی بەئەزموون، مایکڵ ئۆلیڤەر ناوبژیوانی یارییەکە دەکات.
هەردوو یانەش دوای ٦٢ ساڵ بۆ یەکەمجار دژبە یەک لە ئەورووپا یاریی کۆتایی دەکەن، پێشتر لە ساڵی ١٩٥٩-١٩٦٠دا، یانەی ریال مەدرید و ئاینتراخت فرانکفورت لە یاریی کۆتایی جامی یانە پلە یەکەکان، رووبەڕووی یەک بووبوونەوە و ریال مەدرید بە ئەنجامی ٧-٣ یارییەکەی بردەووە و جامەکەی بەدەست هێنا.
لە لایەکی تریشەوە بۆ یەکەمجار لە یارییەکەی سبەیدا، تەکنەلۆجیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیک، بەکاردەهێندرێت کە لەڕێی کامێرای تایبەتەوە چاودێری ٢٩ خاڵی جیاوازی جەستەی هەر یاریزانێک دەکات.
یانەی ریال مەدرید تا ئێستا حەوت جار گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئەورووپا و چوار جار جامەکەی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە یانەی ئاینتراخت فرانکفورت بگاتە یاریی کۆتایی جامەکە.