ئیستانبوڵ - AA
یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیای فەڕەنسی هێرشبەری بەتوانای هەڵبژاردەی چیلی، ئەلێکسیس سانچێزی هێنایە ریزەکانی.
کارگێڕیی یانە فەڕەنسییەکە رایگهیاند كه لهگهڵ ئەلێکسیس سانچێز گەیشتووەتە رێككهوتن و دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ناوبراودا واژوو دەکات.
ئەلێکسیس سانچێزی تەمەن ٣٣ ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانە بەناوبانگەکانی وەک بارسێلۆنا و ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد کردووە و بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان هەڵوەشاندەوە کە یاری بۆ دەکرد.
سانچێز لە سێ وەرزدا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان-دا لە کۆی ١٠٨ یاریدا، ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا، جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
ئەلێکسیس سانچێز هەروەها لە کۆی ١٤٦ یاریدا، ٤٨ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی چیلی تۆمارکردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی چیلی-یە.