مەدرید- AA
لە خولی ١٦ی رووبەڕووبوونەوەکانی جامی شای ئیسپانیا (Copa del Rey)دا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی رایۆ ڤایکانۆ بووەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٣دا، یاریزان فران گارسیا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی رایۆ ڤایکانۆ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٠ی یارییەکەدا، لیۆنەل مێسی و لە خولەکی ٨٠دا، فرەنکی دی یۆنگ دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بەمشێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات و ئەو یانەیە بۆ چارەکی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەرکەوت.
لە لایەکی دیکەشەوە یانەی سێڤیلیا بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی ڤالێنسیا-ی بردەوە و بۆ چارەکی پێش کۆتایی سەرکەوت.