لەندەن- AA
لە هەفتەی ٢٠ی پرێمیەر لیگ-دا یانەی لیڤەرپووڵ و یانەی تۆتێنهام رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ٤٥+٤ دا یاریزان، رۆبێرتۆ فیرمینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لیڤەرپووڵ تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٤٧ دا یاریزان، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
یاریزانی یانەی تۆتێنهام، پییەر هۆیبەرگ لە خولەکی ٤٩ دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و جیاوازییەکەی بۆ یەک گۆڵ کەم کردەوە.
لە خولەکی ٦٥ دا یاریزان، سادیۆ مانە گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی لیڤەرپووڵ تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش لیڤەرپووڵ ژمارەی خاڵەکانی کردە ٣٧ خاڵ و بۆ ریزبەندی چوارەمی پرێمیەر لیگ بەرزبووەوە.
لە بەرامبەردا یانەی تۆتێنهام بە ٣٣ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمدا مایەوە.