دۆحە – AA
ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لیۆنێل مێسسی، وەکو یاریزانێک کە زۆرترین یاری لە جامی جیهانی ئەنجامداوە و زۆرترین ماوە یاری کردووە مێژوویەکی تۆمار کرد.
لیۆنێل مێسسی-ی تەمەن ٣٥ ساڵان کە لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەرامبەر فەڕەنسا یاریکرد، بە بەشداریکردن لە ٢٦ یاریی مۆندیال کەوتە پێش یاریزانی ئەڵمانی، لوسەر ماتیۆس.
مێسسی، بەو ماوەیەی کە لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری کرد ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە بەشداریکردن لە دوو هەزار و ٢١٧ خولەک ژمارەی پێوانەیی لە بندەستی ئەستێرەی ئیتاڵیا، پاولۆ مالدینی دەرکرد.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، بە ١٩ جار بوو بەو یاریزانەی وەکو زۆرترین یاریزان کە وەکو کاپتن لە مۆندیالدا بەشداری بکات
مێسسی-ی تەمەن ٣٥ ساڵان بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی جامی جیهانیدا کە لە تەمەنی دەیان، بیستان و سیییان گۆڵ تۆمار بکات. پێلێ بە چوار مانگ هەمان سەرکەوتنی لەدەستدابوو.
مێسسی، لە خولەکی ٣٤ی یاریی نیوەی کۆتایی لە بەرامبەر کرواتیا لە رێگەی پەناڵتی گۆڵێکی تۆمار کرد و بەو گۆڵە گابریێل پاتستوتای تێپەڕاند و بە ١١ گۆڵ بوو بەو یاریزانە ئەرژەنتینییەی کە زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالدا تۆمار کرد.