Mutlu Demirtaştan
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (لا لیگا)دا، بارسێلۆنا له یاریگای خۆی بە ئه‌نجامی ١-١ لەگەڵ ئەلەڤێس یه‌كسان بوو.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له رۆناڵد كۆیمان، بارسێلۆنا له یه‌كه‌م یارییدا لەژێر بەڕێوەبەری کاتی، سێرگی بارخوان ئەنجام دا و لە هەفتەی ١٢ی لا لیگادا رووبه‌ڕووی ئەلەڤێس بووه‌وه.
یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا لە خولەکی ٤٩دا له رێگه‌ی مێمفیس دیپی-ه‌وه گۆڵێكی تۆمار كرد، یانه‌ی به‌رامبه‌ریش ئەلەڤێس لە خولەکی ٥٢دا، گۆڵی یه‌كسانبوونی له رێگه‌ی لویس ریۆخا تۆمار كرد ، یارییه‌كه به ئه‌نجامی ١-١ کۆتایی هات.
بارسێلۆناکە سێ یاریی بردۆتەوە بە به‌ده‌ستهێنانی ١٦ خاڵ ریزبه‌ندی نۆیه‌می گرتووه، ئەلەڤێس-یش به به‌ده‌ستهێنانی ١٠ خاڵ ریزبه‌ندی ١٦ی گرتووه.