Mutlu Demirtaştan
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
له‌میانی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتێنهامی برده‌وه.
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٠هه‌می پرێمه‌رلیگدا، مانچێسته‌ر یونایتد بووه میوانی تۆتێنهام و به گۆڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئێدینسن كاڤانی و ماركۆس راشفۆرد، له خوله‌كه‌كانی ٣٩، ٦٤، ٨٦دا، توانی یارییه‌كه له یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به‌رێته‌وه.
مانچێسته‌ر یونایتد كه توانی دوای چوار هه‌فته له پرێمه‌رلیگدا بردنه‌وه تۆمار بكات، به ١٧ خاڵه‌وه بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت. تۆتێهامیش به ١٥ خاڵه‌وه له‌پله‌ی هه‌شته‌مدا مایه‌وه.