ئەنقەرە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، رۆژی ١٠ ی ئابی ٢٠١٤ی دەست نیشانکرد بۆ بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی دەنگدان بۆ سەرکۆمار. لە ئەگەری پێویستبوون بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دەنگدان، رۆژی ٢٤ ی ئاب دەست نیشانکراوە.
ماوەی سەرۆکایەتیی عەبدوڵا گوڵ، رۆژی ٢٨ ی ئاب کۆتایی پێدێ.
ئەو هەڵبژاردنە بۆ یەکەمجارە کە خەڵکی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان دەتوانن دەنگ بدەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.