İsa Toprak,Baybars Can
01 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ڕایگەیاند کە یەکەم لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەی دەفنە لە پارێزگای ھاتای باشووری تورکیا تۆمارکراوە.
فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دایک و باوکێك بە ناوەکانی فەتحییە و ئادام کردووە بەبۆنەی لەدایکبوونی منداڵەکەیان لە ساڵی نوێدا بەناوی محەمەد تەڵحە.
وەزیری تەندروستی تورکیا ھیوای خواستووە کە منداڵی تازە لەدایکبووکە، ببێتە مایەی ئامرازێکی خێر و چاکە بۆ وڵات و مرۆڤایەتی.