Buğrahan Ayhan
01 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
دەنگدان لەسەر "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٣.
لە نێو ئەو ١٤٧ وێنە کاریگەرەی لە ڕۆژەڤی تورکیا و جیهان کاریگەر بوون و، لە دەزگاکانی میدیای نێودەوڵەتیدا زۆر بەکارهاتوون "وێنەی ساڵ" هەڵدەبژێردرێت.
دەنگدانەکە کە سەدان هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن و بووەتە نەریت، بۆ "وێنەی ساڵ" ئەمساڵ بەتایبەتی دوو بەش بە ناونیشانی "بوومەلەرزە: ئومێد" و "غەززە: بەڵگە" زیاد کراوە.
٢٢ وێنە کە باس لە چیرۆکەکانی ئومێد دەکەن لەو بوومەلەرزەیەی لە شەشی شوباتدا لە قەھرەمانمەڕەش ڕوویداو و ١١ پارێزگای گرتەوە و بە کارەساتی سەدە ناسراوە، بە ناوی "بوومەلەرزە: ئومێد" دەخرێنە دەنگدانەکەوە.
٢٥ وێنە کە وەک بەڵگە وەرگیراون لەبارەی هێرشەکانی حکوومەتی ئیسرائیل کە بە "تاوانی جەنگ" لە قەڵەم دەدرێت، بە ناوی "غەززە: بەڵگە" یەکێکە لەو بەشانەی دەنگی لەسەر دەدرێت.
لە بەشە سەرەکییەکانی دەنگدانەکەدا، ٤٥ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "ژینگە و ژیان"، ٣٠ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "هەواڵ" و ٢٥ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "وەرزش" نمایش کراون.
وێنەکان لەلایەن ئیدیتۆرەکانی وێنەی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە لە نێوان یەک ملیۆن وێنەدا دیاریکراون، کە لە پاڵ تورکیادا لە جوگرافییەکی فراوانی جیهاندا هەر لە ئەمریکاوە تا پاکستان، لە ئۆکرایناوە تا زەریای جەمسەری باکوور، لە فەڵەستینەوە تا سکۆتلاند و لە ئەفغانستانەوە تا پێرو بڵاوبوونەتەوە و بە ژێر نووسی تورکی و ئینگلیزی لەسەرانسەی جیهاندا دەنگیان لەسەر دەدرێت.
بەشداربووانی دەنگدانەکە دەتوانن دەنگ لەسەر ئەو ژمارەیەی وێنە بدەن کە دەخوازن.
لەم دەنگدانەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ سازی کرد و هەموو ساڵێک سەدان هەزار کەس لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداری تێدا دەکەن، بەتایبەتی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیرەکان، سیاسەتمەداران، بیرۆکراتەکان، وەرزشوانان، هونەرمەندان.
ئەم دەنگدانە کە ساڵی ڕابردوو ٤١٦ هەزار و ٧٤٦ کەس بەشداریان تێدا کرد، هەتا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە ڕێگەی ماڵپەڕی "yilinkareleri.aa.com.tr"ەوە بەردەوام دەبێت.