Sinan Uslu,Sarp Özer
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی توركیا، جه‌نه‌راڵ یەشار گوله‌ر، كرا به سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای تورکیا.

جه‌نه‌راڵ گوله‌ر، له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌و كاته‌ی سوپا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی دیکەی سوپا له لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
30 ـەمین سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یەشار گوله‌ر، ساڵی 1954دا له ئه‌رده‌خان له‌دایكبووه و، خێزانداره و باوكی منداڵێكه.
گوله‌ر له 2ی ئابی 2017دا، به بڕیاری شورای باڵای سه‌ربازیی كرا به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانیی تورکیا.