Zehra Melek Çat,Savaş Güler
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
كۆنیا - AA
گومانلێكراوی كوشتنی حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی شاری كۆنیا به چه‌ك، مه‌همه‌ت ئاڵتوون، كه ره‌وانه‌ی دادگا كرابوو، له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرا.
دوای ئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كان له‌باره‌ی گومان‌لێكراو، مه‌همه‌ت ئاڵتوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ته‌واوكرا كه دوێنێ چوارشەممە له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گۆڕستانێكی شارۆچكه‌ی بۆزكر قۆڵبه‌ست كرابوو، ناوبراو ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
گومان‌لێكراو مه‌همه‌ت ئاڵتوون كه لەلایەن پۆلیسی چالاكییه تایبه‌ته‌كان و له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا ره‌وانه‌ی دادگای كۆنیا كرا، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی "پلاندانان و كوشتنی حه‌وت كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشییانه"، "زیان گه‌یاندن به موڵك و ماڵ له‌رێگه‌ی سووتاندنه‌وه"، "پێشێلكردنی پارێزبه‌ندیی شوێنی نیشته‌جێبوون" و "هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت" بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرا.