Ayşe Yıldız,Süleyman Elçin
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
ئانتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بڵاویكردهوه، دۆخی ئاگری دارستانەکانی ماناڤگات بە بەراورد لەگەڵ رۆژی رابردوودا باشترە و گوتی: "ئەمڕۆ فڕۆکەکانمان ھەزار و ٦٥٠ فڕینیان ئهنجامداوه".
مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و ژێرخانى توركيا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، پێش کۆبوونەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخى ئاگرەكان لە ناوەندی بەڕێوەبردنی ئافاد لە شارۆچکەی ماناڤگات سەربە پارێزگای ئانتاڵیا لێدوانێکی دا.
چاوشئۆغڵو لە بارەی ئاگرەکەی ماناڤگات گوتی: "دۆخی ئەمرۆمان لە دوێنێ باشترە. له سایەی ھەوڵەکان لە ئاسمان و وشکانییەوە رێگریمان لە زیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەکە کردووه".
گوتیشی: "لە رێگەی ھەزار و ٨٣٢ فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەوە لە ئاسمان و وشکانییەوە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانمان دا. بە ھەمان شێوە شەش ھەزار و ٥١١ كارمەندمان لە سەر زهوی بەرەنگاری ئاگرەکە بوونهتهوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارت بە ئاگرەکەی ئانتاڵیا، گوتیشی:"ئەمڕۆ فڕۆکەکانمان ھەزار و ٦٥٠ فڕینیان ئهنجامداوه".
راشیگهیاند: "ھەرچەندە ئەمڕۆ توندهبا بەھێزتربوو، بەڵام توانیمان رێگە لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بگرین. ئامانجمان ئەوەیە کە سبەی بە تەواوەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین".