Efsun Erbalaban Yılmaz
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
موغڵا - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو، ئاشكرایكرد لە موغڵا بەھۆی ئاگرەکانەوە ٣٦ ھەزار و ٣٦٥ ھاووڵاتی لە ١١ ھەزار و ٨٤٤ ماڵ دهرباز كراون.
سولهیمان سۆیڵو، لە میانی ئەو زانیارییانهی کە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، بەکر پاکدەمیرلی لە خانەی مامۆستایانی مارماریس به رۆژنامهوانانی راگهیاند، سوپاسی ئەو تیمەی كرد کە لە ئازەربایجانەوە ھاتوون.
سۆیڵو گوتی: "گۆی گشتی ١٥٦ باڵەخانە كە زيانى گەورەيان بەركەوتووە و لە رووخاندان، دەبێت بە پەلە برووخێندرێت. ٧٧ خانووش لە ھەمان حاڵەتدایە".
سۆیڵو گوتیشی: "تاکو ئێستا لە ٥٤ شوێنی جیاواز، بەھۆی ئاگرەکانەوە ٣٦ ھەزار و ٣٦٥ ھاووڵاتی لە ١١ ھەزار و ٨٤٤ ماڵ دهرباز كراون. ئەم ژمارانە تەنھا لەسەر ئاستی پارێزگاى موغڵایه".
ههروهها رایگهیاند: "لەلایەن وەزارەتی ژینگە و شارسازیی و وەزارەتی خێزان و کاروباریی کۆمەڵایەتی و ئافادەوە، کۆی گشتی ٢٠ ملیۆن لیرە وەکو ھاوکاری بۆ ئێرە نێردراوە".