Murat Kaya
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ دەربارەی شانە نوستووەکانی فەتۆ لە ریزی سوپای تورکیا، لە ئیستانبوڵ و ٢٣ شاری دیکە بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٨٢ گومانلێکراو دەرکرا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەڕێی دانپیادانانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی فەتۆ و چاودێریکردنی تەلەفۆنە گشتییەکانەوە کۆمەڵێک بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتبارانە دەستخران.
هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد.
لە نێو ئەو تۆمەتبارانەی بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە چەند کەسێک هەن کە بەپێی دانپیادانانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی فەتۆ، لە ناو رێکخراوەکەدا پلەی "ئیمام"یان هەبووە.