توركيا

کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" لە ئیستانبوڵ دەستی پێکرد

لە لایەن سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە ساڵی ٢٠٢٥ وەک ساڵی خێزان لە تورکیا ناوزد کراوە و بە بۆنەیە، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" لە ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.

Fatma Nur Duman Arı, Başak Akbulut Yazar  | 22.05.2025 - نوێکردنەوە : 22.05.2025
کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" لە ئیستانبوڵ دەستی پێکرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە لایەن سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە ساڵی ٢٠٢٥ وەک ساڵی خێزان لە تورکیا ناوزد کراوە و بە بۆنەیە، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" لە ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.

کۆڕبەندەکە کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکەی دەکات بە دروشمی "خێزان، داهاتوومان"ە، لە هۆتێلێکی ناوچەی شیشلی ئیستانبوڵ دەستی بە کارەکانی کرد.

لە ڕێورەسمی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش، نوێنەری پاتریکخانەی ڕووم، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و نوێنەر و بەرپرسانی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بەشدار بوون.

لە ڕێورەسمی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا سەرەتا فیلمێک نمایش کرا و پاشان دەست کرا بە پانێل و گفتوگۆی بەشداربووان.

لە کۆڕبەندەکەدا کە وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا میوانداری دەکات، پرسەکانی وەک هەڕەشەکانی جیهانی لەسەر یەکەی خێزان، کاریگەرییەکانی ڕەوتی دیجیتاڵی لەسەر خێزان و گۆڕانکارییە کولتوورییەکان و زیادبوونی دانیشتووانی جیهان قسەی لەسەر دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆڕبەندی "خێزان"دا سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و خێزانی ئامینە ئەردۆغان گوتاریان هەبێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın