Abdullah Shukur
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن شێخ خالید بن ئەحمەد ئال خەلیفە لە شاری ئیستانبوڵ سازکرد.
چاوشئۆغڵو رایگەیاندکە لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ قەیرانی دیبلۆماتیکی بەشێکی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی قەتەر کراوە.
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە ئەوانی ھەوڵەکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کێشەکە بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێ. گوتیشی: "سەرکۆمارمان جەختی لە دڵگرانی خۆی لەبارەی ئەم رووداوە کردووەتەوە، بەداخەوە روودانی ئەم پێشھاتەیە لە نێو مانگی رەمەزان پێچەوانەی باوەڕ و داب و نەریتی ئێمەیە. سەرکۆمار ھیوای خواستووە کە ئەم رووداوە پێش کۆتایھاتنی مانگی رەمەزان و پێش ھاتنی جەژن کۆتای پێ بێت. ئێمە وەک تورکیا بەردەوام دەبین لە گێڕانی رۆڵی بونیاتنەری خۆمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. چونکە ئێمە ئاسایش و سەقامگیری کەنداو بە سەقامگیری و ئاسایشی خۆمان دەزانین. ئەو ھەڕەشانەی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو دەکرێ وەک ھەڕەشەکردن بۆ سەر وڵاتەکەمان دەبینین".
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر ھیچ وڵاتێکی کەنداوی نەکردووەتە ئامانج. گوتیشی: "بە تایبەتی جەخت لەسەر ئەمە دەکەمەوە. ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە قەتەرە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گشت وڵاتانی کەنداو دانراوە. بە ھیچ شێوەیەک مەبەست لێی بە ئامانجگرتنی ھیچ وڵاتێکی کەنداو نییە. کاتێک ئەم قۆناغە دەستپێکرد، کێشەیەکی ھاوشێوە لە کەنداو بوونی نەبوو. لە کۆتادا ئێمە ھیوا دەخوازین ئەم کێشانە لە نێوان وڵاتانی کەندا و مووسڵمانان سەرھەڵنەدات. ھیوا دەخوازین ئەم کێشانەی ئێستا پێش ھاتنی جەژن چارەسەر بکرێن. سەرکۆمارمان بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی ئەم خولەی لوتکەی رێکخستنی ھاریکاری ئیسلامی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکی سەرشانی خۆی".