Haydar Toprakçı
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
دێرسم - AA
یه‌كێک له‌و حه‌وت تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له شاری دێرسم له چالاكی خران، بكوژی رائیدی جه‌ندرمه، یاوز سۆنات گوزهله.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای دێرسم بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له 2ی حوزه‌یراندا، له گوندەوارەکانی شاری دێرسم، حه‌وت تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پشكنینی DNA بۆ ته‌رمی تیرۆریستەکان كراوه و، هاتووه "دوای به‌راوردكردنی پشكنینی DNA ده‌نیز دووزگون به‌ناوی نهێنیی "مه‌زڵوم كاراكۆچان" كه یه‌كێكه له كوژراوەکان له‌گه‌ڵ نموونه‌ی ئه‌و DNAی له رووداوی شه‌هیدكردنی رائیدی جه‌ندرمه، یاوز سۆنات گوزه‌ل كه له 26ی ئه‌یلوولی 2015 وه‌رگیرابوو. ده‌ركه‌وت دووزگون بكوژی گوزهله".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه‌دا هەڵمەتی دۆزینه‌وه و له چالاكی خستنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه پێداگریانه درێژه‌ی هه‌یه.