İsmail Kaya
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئادیامان - AA
گرنگی پێدانی گه‌شتیاران به چیای نه‌مرود كه ده‌كه‌وێته سنووری قەزای كاهتا سەربە پارێزگای ئادیامان و به باشترین شوێن داده‌نرێت بۆ ته‌ماشاكردنی دیمه‌نی خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون و ناوی له لیستی یونیسكۆدایه له زیادبووندایه.

لووتكه‌ی چیاكه كه 800 مه‌تر درێژه و دوای 40 خولهك رێكردن به‌پێ پێیده‌گه‌یت، به باشترین شوێن داده‌نرێت بۆ ته‌ماشاكردنی دیمه‌نی خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون كه به‌جوانترین شێوه ده‌رده‌كه‌وێت.

چیای نه‌مرود، سێیه‌م گرنگترین شوێنه‌واری توركیایه كه له ساڵی 1987دا خراوه‌ته لیستی یونیسكۆوه.
ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له نێوان كانوونی دووه‌م-حوزه‌یران سه‌ردانی چیای نه‌مرودیان كردووه 40 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.