Şener Toktaş
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
به‌دلیس – AA
نه‌مرود كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دووه‌مین و له‌سه‌ر ئاستی توركیاش گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی-یه به ئاوێزانبوونی له‌گه‌ڵ ره‌نگی زه‌رد، سه‌وز و سووری پاییزدا پێشوازی له میوانان ده‌كات.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه دوو هه‌زار و ٢٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزتره و له میانی پڕۆژه‌ی ئاراسته دهستبهژێرهكانی ئه‌ورووپاوه "خه‌ڵاتی دانسقه‌یی" پێبه‌خشراوه و به "به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وی" ناسراوه، جگه له دیمه‌نه دڵڕفێنی سروشتییه‌كه‌ی به گۆماوه سه‌هۆڵی و گه‌رمه‌كانی، ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵبه‌ند، ههڵمكێش، جۆره‌كانی باڵنده و فره‌یی زینده‌یی چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
ژینگه‌دۆستان به مه‌به‌ستی بینینی سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانی پاییز به‌یه‌كه‌وه، دێنه تاڤگه‌كه و بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانیان وێنه ده‌چركێنن.
ئوغور كایا كه له دیاربه‌كره‌وه سه‌ردانی ده‌ریاچه‌كه‌ی كردووه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه ناوچه‌كه جوانییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌یه و گوتی: "پێویسته هه‌موو كه‌س سه‌ردانی ئێره بكات. مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی بگاته كه‌ناراوه‌كانی نه‌مردو، ته‌واوی ره‌نگه‌كانی پاییز ده‌بینێت".
پنار سارجا'یش كه له ئیزمیره‌وه هاتووه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پاییزی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر دڵڕفێنه، گوتی: "كه به رێگادا دێی ره‌نگی زۆر جیاوازی داره‌كان ده‌بینیت. سروشت و كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر دڵڕفێنی هه‌یه".