Şener Toktaş,Ali İhsan Öztürk,Hemın Othman Mohammed
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
به‌دلیس - AA
له شارۆچكه‌ی تاتوان سەربە پارێزگای به‌دلیس، گه‌شتی تۆزاوی مه‌ڕه‌كان له كاتی خۆرئاوابووندا له‌سه‌ر چیای نه‌مرود كه له لایه‌ن شوانه‌كانه‌وه ده‌برێن بۆ بناری چیاكه بۆ له‌وه‌ڕ، دیمه‌نی جوان و قه‌شه‌نگ دروست ده‌كات.
ئاژه‌ڵدارانی گوندی كیدوزو سنووری شارۆچكه‌ی تاتوان له مانگه‌كانی به‌هاره‌وه مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان ده‌به‌ن بۆ بناری چیای نه‌مرود به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندن.
شوانه‌كان به درێژایی رۆژ ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن و ئێوارانیش دایانهێننهوه بۆ گوند و شیره‌كه‌یان ده‌دۆشن.
دوای شیر دۆشین دووباره مه‌ڕ و ماڵاته‌كه ده‌برێنه‌وه بۆ چیای نه‌مرود و ده‌ست دەکرێت به گه‌شتێكی تۆزاوی نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمەتر.