Alp Özden,Rewa Mahmood Hasan
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە تورکیا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی رێوشوێنی ئەمنی خۆی، دانوستان لەگەڵ هیچ وڵاتێک‌دا ناکات، لەو بارەیەشەوە شتێک نابیت بەناوی مۆڵەت وەرگرتن یاخود ملکەچکردن تەنانەت بۆ فشارەکانیش و گوتی: ''پرسی S-400 راستەوخۆ پەیوەندی بە مافی سەروەریی ئێمەوە هەیە، لەوبارەیەوە پاشگەزنابینەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا گوتی: "ئێمە لەگەڵ میللەتەکەماندا بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین و بەردەوام دەبین لەمە''.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: ''سبەی بۆ لووتکەی G-20 سەردانێکی فەرمییان بۆ یەک هەفتە بۆ ژاپۆن دەبێت. دواتر سەردانی چین دەکەین. لەگەڵ نوێنەرانی دەزگا نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی وڵاتانی پێشکەوتووی G-20دا گفتوگۆمان دەبێت لە پێناو ئابووری تورکیا و گەشەکردنی بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ جیهاندا. لەگەڵ وەزیرەکانماندا پێکەوە چەندین چاوپێککەوتنی چڕوپڕمان دەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی تری گووتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ئەمنییەکانی تورکیا و گوتی: "لەو چوارچێوەیەدا ئینشائەڵڵا لە مانگی داهاتووەوە دەست دەکەین بە وەرگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400. هەموو کاتێکیش دەرگامان کراوەیە لەبەرامبەر بژاردە جیاوازەکاندا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ئەمنییەکانمان. تورکیا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی رێوشوێنی ئەمنی خۆی، دانوستان لەگەڵ هیچ وڵاتێک‌دا ناکات، لەو بارەیەشەوە شتێک نابیت بەناوی مۆڵەت وەرگرتن یاخود ملکەچکردن تەنانەت بۆ فشارەکانیش. پرسی S-400 راستەوخۆ پەیوەندی بە مافی سەروەریی ئێمەوە هەیە، لەوبارەیەوە پاشگەزنابینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان ئاماژەی به‌وه‌كرد كه ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه به باشترین، متمانه‌پێكراوترین شێوه و، بێ فڕ و فێڵ و سه‌رپێچی ئیراده‌ی گه‌ل ره‌نگ بداته‌وه و، گوتی: "دوا هه‌ڵبژاردن زیاد له‌وه‌ی كه كێ براوه بووه هه‌ر خۆی له رووی ره‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل زۆر گرنگه".
گوتیشی: ''هه‌رگیز له تێگه‌یشتنی سیاسیی ئێمه‌دا، زویركردنی گه‌ل و تۆمه‌تباركردنی بوونی نییه''.
سه‌باره‌ت به سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''پشتیوان به‌خوا مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 كه كڕیوومانه. S-400 په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به مافی سه‌روه‌ریی ئێمەوە هەیە و له‌وه پاشگه‌ز نابینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئۆجه‌لان رایگایه‌ند: ''ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی کە سه‌ری تیرۆر له ئیمراڵی له رۆژانی رابردوودا بۆ رای گشتیی بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا جیاوازی بۆچوونی جددی هه‌یه له سیاسه‌تی ناوخۆیی و هه‌روەها سیاسه‌تی هه‌رێمی''.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: ''میللەت لە ٢٤ی حوزەیران و ٣١ی ئاداردا بە ئیرادەی خۆی بە ئاک پارتی و مەهەپەی گوت 'مەوەستن بەردەوام بن' ''.