Halil Şahin,Hemın Othman Mohammed
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئیزمیر - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی رایگه‌یاند ''پێویسته توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی هاووڵاتیبوون ده‌ستوورێكی هه‌بێت''.
سه‌زایی ته‌مه‌للی له میانی گوتارێكیدا له كۆنفرانسی رێكخستنی ناوچه‌ی ئیجه كه له ناوه‌ندی كاری ته‌په‌كوله‌ی پارته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بیرۆكه‌یه‌كی هه‌وڵه‌كانی به رێكخراوه‌ییكردن، رێكخستن و به‌گشتیی كردنه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سایه‌ی بیرۆكه‌كانه‌وه توانیویانه ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌تی توركیادا بكه‌ن و باسی له‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنەکەی ٢٣ی حوزه‌یرانی ئیستانبوڵ ته‌نها هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی نه‌بووه.
سه‌زایی ته‌مه‌للی باسی له‌وه كرد كه پارته‌كه‌ی بانگه‌وازی هاوپه‌یمانی دیموكراسی كردووه و گوتی: ''پێویسته توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی هاووڵاتیبوون ده‌ستوورێكی هه‌بێت. ده‌بێت هه‌موو به‌یه‌كه‌وه گرێبه‌ستێكی گشتیی به‌دیبهێنین كه هه‌موو كه‌س خۆی تیادا ببینێته‌وه. له راستیدا ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی ئه‌مڕۆ له ئیمراڵی-یه‌وه دێت به‌و ئاراسته‌یه‌یه، داوا له كۆمه‌ڵگه كراوه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستووری دیموكراسی. ئه‌گه‌ر كۆنترین كێشه‌مان بابه‌تی كورد بێت ئه‌وا سوود له‌وه‌دایه له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌ین. رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی دۆڵما‌باهچه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. له‌بری پشتگوێخستنی ئه‌و ده‌نگه سوود له‌وه‌دایه جارێكی دیكه بیهێنینه‌وه بیرمان و بگه‌ڕێینه‌وه ته‌ماشای ٢٠١٣ بكه‌ین و جارێكی دیكه به‌و قۆناغه‌دا بچینه‌وه''.