توركیا ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای كرد
- توركیا هێرشه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای سعوودیه‌ی ئیدانه‌كرد و داوایكرد تواناكان له چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه، چڕبكرێنه‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا هێرشه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای سعوودیه‌ی ئیدانه‌كرد و داوایكرد تواناكان له چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه، چڕبكرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌بها له باشووری سعوودیه، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و هێرشه ئیدانه ده‌كه‌ین كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداره‌وه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له سعوودیه و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی دیكه. پێویسته تواناكان له چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه، چڕبكرێنه‌وه".