Muhammet Ali Kemal
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌نجامی شه‌ش هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆمی ١٦ی نیسانی گه‌یاندووه‌ته توركیا و جیهان و له هڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵیشدا له رۆژی ٢٣ی حوزه‌یران، درێژه‌ی دا به‌وه‌ی كه سه‌رچاوه بێت.
كاندیدی میلله‌ت له‌سه‌ر پارتی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵی به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٥٤،٢١ی ده‌نگه‌كان، برده‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو بووه ١٧یه‌مین سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له مێژووی كۆماری توركیادا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، شه‌نۆل كازانجی، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌دوای كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، ئاژانس نوێترین ئه‌نجامه‌كانی گه‌یانده سه‌دان دامه‌زراوه‌ی میدیایی لۆكاڵی و بیانی.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیودا توانیویانه له‌سه‌دا ٩٩ی داتاكان داخڵ بكه‌ن و كاندیدی سه‌ركه‌وتوو رابگه‌یه‌نن.