Muhammed Nuri Erdoğann
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٣ ھەزار و ١٠٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، دەرئەنجام، ھەزار و ٦٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٣ ھەزار و ١٠٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، دەرئەنجام، ھەزار و ٦٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
راگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٦ کەس بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٤١٤ کەس.
ھاوکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٣٩١ کەس، ژمارەی ئەوانەی کە لەم ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٩٣ ھەزار و ١٤٥ کەس.